ناسیۆنالیزم

ناسیۆنالیزم لە وشەی Nationـەوە دێت بە واتای نەتەوە، کەواتە ناسیۆنالیزم واتا نەتەوەخوازی کە بریتیە لە پێداگری کردن لەسەر مافی نەتەوەیەک و ئەوەی کە دەبێ نەتەوەیەک لەسەر خاکی خۆی، دەسەڵات و چارەنووسی خۆی بەدەستەوە بگرێ. کەواتە ناسیۆنالیزم بیرۆکە یان بزاڤێکە کە یەکەم هەنگاوی بریتیە لە پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی.

نەتەوە بریتیە لە خەڵکانێک کە هەندێک تایبەتمەندیی کۆمەڵایەتیی هاوبەشی وەکوو جوگرافیا، زمان، مێژوو، کەلتوور، شوناس و هەستی هاوبەشیان هەیە. لێرەدایە کە ناسیۆنالیزم، یەک نەتەوە لە نەتەوە یان نەتەوەگەلی تر جیا دەکاتەوە و پێداگری لەسەر سەربەخۆیی سیاسی و نەتەوەیی نەتەوەیەک دەکات و بانگەواز بۆ یەکگرتوویی سیاسی و نەتەوەیی دەکات.

بەشێک لە پێناسە هاوچەرخەکان لە نەتەوە، هەبوونی نەتەوە بە هەبوونی دەوڵەت و دەسەڵاتەوە گرێ دەدەن و دەڵێن جیا لە تایبەتمەندیە گشتیەکان، نەتەوە بریتیە لە کۆمەڵێک کە کیانێکی سیاسیان هەبێ و لە چوارچێوەی دەوڵەتدا پێناسە بکرێن و بناسرێنەوە. ئەم پێناسەیە ڕەخنەگر و دژبەری زۆرە بەڵام بە سرنجدان بە "ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە 24ی ئۆکتۆبری 1945ی زایینی و لە دای دوو شەڕی جیهانی ساز بووە، بۆمان دەردەکەوێ کە پێکهێنەرانی ئەم ڕێکخراوە جیهانیەش تەنیا دەوڵەتەکان بە نوێنەری نەتەوە دەناسن و ئەم نەتەوەگەلەی وەک کورد و کاتالانەکان و کبکیەکان و فەلەستینیەکان کە دەوڵەتی خۆیان نیە، وەک دەوڵەت ئەژمار ناکات، هەرچەند لەم ساڵانەی دواییدا چەند کورسیەکیش بە ناوی نەتەوە بێ دەوڵەتەکان داندراوە بەڵام زۆرتر لە ناوەرۆک تەنیا ناوێکە و تەنانەت لە کۆبوونەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئەوە دەوڵەتەکانن کە بۆیان هەیە تەنانەت دەنگی نوێنەران و چالاکانی نەتەوە بێ دەوڵەتەکانیش کڕ و کپ بکەن.

بابەتێکی تر کە لە تەنیشت ناسیۆنالیزم یان نەتەوەپەرستی قسەی لەسەر دەکرێ، وڵاتپارێزی یان پاتریۆتیزمە. جۆرج ئۆرۆوێل نووسەری ناسراوی پەرتووکی قەڵای ئاژەڵان، دەڵێ ئەم دووانە لە یەکتری جیاوازن. ئۆرۆوێل، ناسیۆنالیزم وەک "برسی بوون بە هێز و دەسەڵات" ناو دەبات ووڵاتپارێزی بە هەبوونی حەز و هەست و خولیا بە شوێنێکی دیاریکراو.

درێژەی بابەتەکە لەم ڤیدیۆیەدا ببینە.

ناسیۆنالیزم، پێناسە و ڕەخنەکان

 

Comments

Popular posts from this blog