Posts

Showing posts from September, 2020
 شەڕی پاوە ڕاستیەکانی شەڕی پاوە چین؟ مانگرتنی قۆری قەڵا چی بوو؟ مەکتەب قورئان و خیانەتەکانی لە شەڕی پاوە. لەم وتووێژەدا کاک تەیموور مستەفایی وڵامی گەلێک پرسیاری لەمبارەوە داوەتەوە. بۆ بینینی ئەم وتووێژە لێرە کرتە بکەن.
 شێوازەکانی وانەوتنەوە ڕێنمایی وانەوتنەوە بۆ مامۆستایان چۆن وانەیەک پێشکەش بکەین؟ قۆناخەکانی پێشکەش کردنی وانە چیە؟ بۆ بینینی ئەم ڤیدیۆیە لێرە کرتە بکە.
 هەستی نەتەوەیی لە کرماشان و ئیلام بۆ حیزبە کوردیەکان نەگەیشتنە کرماشان؟ هەستی نەتەوەیی لە کرماشان و ئیلام لە چ ئاستێک دایە. باسێک لەسەر کوردانی لەک. بۆ بینینی ئەم ڤیدیۆیە لێرە کرتە بکەن.
 فێربوونی زمانی ئاڵمانی بە کوردی بە دوو شێوەزاری کرمانجی و سۆرانی لەم ڤیدیۆیەدا چەندین یاسای زمانی ئاڵمانی و ڕستەی نوێ فێر دەبین. بۆ بینینی ڤیدیۆکە لێرە کرتە بکە.
 فێرکاریی زمانی کوردی بۆ پۆلی یەکی بنەڕەتی ئەلف و بێی کوردی پیتی شـ ش کارتۆن و ئەنیمەیشنی کوردی چیرۆکی کوردی بە کەڵک وەرگرتن لە نوێترین شێوازەکانی وانەوتنەوە. بۆ بینینی ئەم ڤیدیۆیە لێرە کرتە بکە.
 سزادان و پاداشت کردن لە سیستەمی پەروەردەدا. چەند جۆرە شێوەی خەڵات کردن هەیە؟ باشترین شێوەی خەڵات کردن چیە؟ ئایا سزادانی منداڵ یان خوێندکار دورستە؟ ئەوانە پرسگەلێکن کە لەم ڤیدیۆیەدا وڵامیان دراوەتەوە. بۆ بینینی ڤیدیۆکە لێرە کرتە بکەن.
 خەسارناسیی تاکی کورد لە ڕووی دەروونناسیەوە. وتووێژ لەگەڵ دوکتور ناسر سیمایی، دوکتورا لە بواری دەروونناسیەوە کۆمەڵگای کوردی و تاکی کورد، بەرەوڕووی کۆمەڵێک نەخۆشیی دەروونیە. خۆدۆڕاندنی کەلتووری، ژن کوژی، سادەبوون و زۆر هەڵخەڵەتێندران و بە کەچکێک ئاو وەمەلە کردن و سازان لەگەڵ بێگانە و نەسازان لەگەڵ خۆیی، بەشێک لە تایبەتمەندیەکانی کوردن بەڵام ئایا ئەم تایبەتمەندیانە تەنیا هی کۆمەڵگای کوردین؟ بۆ بینینی ڤیدیۆی ئەم وتووێژە لێرە کرتە بکە.
ناسیۆنالیزم ناسیۆنالیزم لە وشەی Nation ـەوە دێت بە واتای نەتەوە، کەواتە ناسیۆنالیزم واتا نەتەوەخوازی کە بریتیە لە پێداگری کردن لەسەر مافی نەتەوەیەک و ئەوەی کە دەبێ نەتەوەیەک لەسەر خاکی خۆی، دەسەڵات و چارەنووسی خۆی بەدەستەوە بگرێ. کەواتە ناسیۆنالیزم بیرۆکە یان بزاڤێکە کە یەکەم هەنگاوی بریتیە لە پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی. نەتەوە بریتیە لە خەڵکانێک کە هەندێک تایبەتمەندیی کۆمەڵایەتیی هاوبەشی وەکوو جوگرافیا، زمان، مێژوو، کەلتوور، شوناس و هەستی هاوبەشیان هەیە. لێرەدایە کە ناسیۆنالیزم، یەک نەتەوە لە نەتەوە یان نەتەوەگەلی تر جیا دەکاتەوە و پێداگری لەسەر سەربەخۆیی سیاسی و نەتەوەیی نەتەوەیەک دەکات و بانگەواز بۆ یەکگرتوویی سیاسی و نەتەوەیی دەکات. بەشێک لە پێناسە هاوچەرخەکان لە نەتەوە، هەبوونی نەتەوە بە هەبوونی دەوڵەت و دەسەڵاتەوە گرێ دەدەن و دەڵێن جیا لە تایبەتمەندیە گشتیەکان، نەتەوە بریتیە لە کۆمەڵێک کە کیانێکی سیاسیان هەبێ و لە چوارچێوەی دەوڵەتدا پێناسە بکرێن و بناسرێنەوە. ئەم پێناسەیە ڕەخنەگر و دژبەری زۆرە بەڵام بە سرنجدان بە "ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە 24ی ئۆکتۆبری 1945ی زایینی ...